١٩ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٩:٥٦
تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی وتی: ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی کە بە مەبەستی هەوڵی خراپکارانە دەیانەویست لە سەروانەوە بێنە نێو ئێران، بە وشیاری سنوورەوانەکان، گورزی قورسیان بەرکەوت.

 سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی لە شرۆڤەی ئەو هەواڵی ، زیادی کرد: سنوورەوانە دلێرەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان جێگیر لە هێڵی سنووری شاری سەراوان، بە چاوەدێری بەردەوامی سنوور، لە جووڵەی ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی بۆ هاتن بۆ نێو ئێران و ئەنجامی هەوڵی خراپکارانە لە ناوخۆی وڵات تێگەییشتن.

ناوبراو درێژەی دا: دوو ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژران و کەسێکیشیان دەستگیر کرا.

هەروەها وتیشی کە لە دانپێدانانەکانی ئەو کەسە دەستگیر کراوە ئاشکرا بووە کە سەر بە گرووپی تیرۆریستی ئەنسارولفرقان بوون.

342/